لاڤرۆڤ: هێرشکردنەسەر کۆشکی کرملین کارێکی دوژمنکارانە بوو

K24 - هەولێر:
سێگری لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، هێرشکردنەسەر کۆشکی کرملن لەرێگەی درۆنەوە کارێکی دوژمنکارانە بوو.
لەمیانی بەشداریکردنی لە لوتکەی شەنگهای بۆ هاریکاری، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا راشیگەیاند، رووسیا وەڵامی پێویستی بۆ هێرشکردنەسەر کۆشکی کرملن دەبێت.
لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەشدا، باوەڕیان بە رەتکردنەوەکانی ئەمهریکا و ئۆکرانیا سەبارەت بە تێوەگلانیان لەهێرشەکەی سەر کرملین نییە، چونکە توانای ئەمهریکا لە درۆکردن لەگەڵ جیهاندا ئاشکرایە.
سێرگی لاڤرۆڤ ئەوەشیخستەڕوو، هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی پارە بلۆککراوەکانیان لە وڵاتانی رۆژئاوا بەردەومە، چونکە پێویستیان بەو پارانەیە.