کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکات

K24 – هەولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنەکانی عێراق تۆماری ده‌نگده‌ران نوێده‌كاته‌وه و ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كات.
جومانه غه‌لای، گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ده‌ستیان به ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی سیستمی تایبه‌ت به نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ تۆماركردنی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و كاندیده‌كانیان كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، فه‌رمانگه‌ی میدیا و په‌یوه‌ندیی جه‌ماوه‌ری له كۆمیسیۆن كار له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی سیستمی زانیاری و په‌سه‌ندكردنی فۆڕمه‌كان و كاندیده‌كان ده‌كات.
سەبارەت واده‌ی هەڵبژاردنیش گوتی: بەپێی ئەوەی لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا هاتووە، دوا واده بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه نابێت له 20ی کانوونی یەکەمی ئه‌مساڵ تێپه‌ڕێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش کۆمیسیۆن رێوشوێنی پێشوەختەی گرتووه‌ته‌به‌ر.
گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، كۆمیسیۆن ژماره‌یه‌ك لیژنه‌ی ته‌كنیكیی بۆ دابینكردنی ئامێری تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن و ئیداره‌دانی پرۆسه‌كه پێكهێناوه و دا‌واشیان له وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران كردووه، ناوی ئاواره‌كان و زانیاری كه‌سییان له سه‌رجه‌م پارێزگاكان بۆیان ره‌وانه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان نه‌فه‌وتێت.