رووسیا ئیدانەی پیسکردنی گۆڕستانی سەربازانی سۆڤیەت لە ویلایەتی براندنبۆرگی ئەڵمانیا دەکات

گۆڕستانی سیلۆ هایتس لە ئەڵمانیا
گۆڕستانی سیلۆ هایتس لە ئەڵمانیا

K24 - هەولێر:

باڵیۆزخانەی رووسیا لە ئەڵمانیا، ئیدانەی پیسکردنی 14 بەردی گۆڕی سەربازانی سۆڤیەتی کرد، کە لە گۆڕستانی یادەوەری سیلۆ هایتس لە ویلایەتی براندبۆرگی فیدڕاڵی ئەڵمانیا لەلایەن کەسانی نەناسراو ئەنجامدرابوون.

باڵیۆزخانەی رووسیا لە ئەڵمانیا، لە کەناڵی تێلێگرامی خۆی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "بەردەوامن لە تۆمارکردنی کردەوەی تێکدەرانەی دژی گۆڕستان و یادگارییە سەربازییەکانی سۆڤیەت لە ئەڵمانیا، توڕەین لە پیسکردنی گۆڕی سەربازانی سوپای سوور کە گیانیان بەخشی بۆ رزگارکردنی جیهان و ئەوروپا لە نازییەکان".

گۆڕستانی یادەوەری سێلۆ هایتس لە تشرینی دووەمی ساڵی 1945 کرایەوە و شوێنی ناشتنی زیاتر لە 30 هەزار سەربازی سۆڤیەتی تێدایە.

Fly Erbil Advertisment