گۆمێکی دیکەی هاوشێوەی گۆمی فێڵاو لە باڵەکایەتی سەرنجی گەشتیاران رادەکێشێت
K24 - چۆمان
گۆمی کۆدۆ یەکێک لە گۆمە جوان و سەرنج ڕاکێشەکانی دەڤەری باڵەکایەتیە، دەکەوێتە بناری چیای کۆدۆ لە سنووری شارەدێی حاجی ئۆمەران، جگە لە گۆمی کۆدۆ گۆمە وشکیشی پێدەڵێن.
ئەوێ دیمەنی ناوازەی هەیە، بەڵام هیچ دارێکی لێ نەڕواوە، ژینگەدۆستێکی حاجی ئۆمەران خۆبەخشانە بەری گۆمەکەی گرتووە، بۆ ئەوەی ئاوی تێدابمێنێ و وشک نەبێت و ژمارەیەک داریشیان لێ رواندووە.