بەهۆی کارنەکردنی ئافرەتانەوە کارەکانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ئەفغانستان وەستاوە

K24 -هەولێر:
بەهۆی رێگرییەکانی حکومەتی تاڵیبان بە کارکردنی ئافرەتان لە ئەفغانستان، کارەکانی هاوکاری مرۆیی و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و نەتەوەیەکگرتووەکان وەستاوە.
فەرحان حەق، جێگری گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، رایگەیاند، بەهۆی ئەو قەدەغەیەی حکومەتی تاڵیبان خستوویەتییە سەر فەرمانبەرانی ئافرەت، پەککەوتنی کارەکانی هاوکاری مرۆیی درێژەی هەیە.
فەرحان حەق دووپاتیشیكردەوە كە هەڵوێستیان نەگۆڕە لەبارەی پێویستی رێگەدان بە کارکردنی هەموو فەرمەنبەرانی ئافرەت و پیاو لە ئەفغانستان و گوتیشی، بەردەوام چاو بە هەڵوێست و سیاسەتەکانیاندا لەبارەی ئەفغانستان دەخشێننەوە و لە هەوڵی دۆزینەوەی شێوازی کاری گونجاودان.
لە کۆتایی ساڵی رابردوو، دوای ئه‌وه‌ی سكاڵا له‌باره‌ی پۆشینی جلوبه‌رگیان كرا، وه‌زاره‌تی ئابووری ئه‌فغانستان رێگری له كاركردنی ژنان له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كان كرد.
پێشتریش حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان، خوێندنی زانكۆیان بۆ كچان قه‌ده‌غه‌كرد، وێڕای ئه‌وه‌ش وه‌زاره‌تی (فەرمان بە چاکە و نەهی لە خراپە)ـی ئه‌فغانستان، چوونی ژنانی بۆ پارکەکانی کابول قەدەغەكرد.
هەروەها مانگی رابردوو رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمەریکی لەسەر بنەمای هەندێک بەڵگەنامەی هەواڵگریی ئەمەریکا کە لە پلاتفۆڕمی دیسکۆردەوە دەستیکەوتووە، بڵاویکردەوە، بەڵگەنامە نهێنییەکانی پنتاگۆن دەریدەخەن، ئەفغانستان بووەتە مەنزڵگەیەک بۆ داعش، لەکاتێکدا ئەو گرووپە تیرۆریستییە پلانی هێرشکردنە سەر وڵاتانی رۆژئاوا و ئاسیا دادەنێت.
رۆژی (15ـی ئابی 2021)، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ته‌قه‌یه‌ك بكرێت، حكومه‌تی پێشووی كابول، كه پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوای هه‌بوو، هه‌ره‌سی هێناو تاڵیبان له چه‌ند كاتژمێرێكدا ته‌واوی پایته‌ختیان كۆنترۆڵكرد و دەسەڵاتێکی نوێیان پێکهێنا.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە رۆژی (29ـی شوباتی 2020) له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی ئه‌فغانستان رێككه‌وتنی واژوو كرد.