فڕۆكه‌یه‌كی F-16ـی ئه‌مه‌ریكا له كۆریای باشوور كه‌وته خواره‌وه

K24 – هەولێر:
بەگوێره‌ی هەواڵێكی ئاژانسی یۆنهاپی کۆریای باشوور، فڕۆکەیه‌كی جه‌نگیی F-16ـی ئه‌مه‌ریكا لە نزیک بنکەی ئاسمانی ئۆسان لە شاری پیۆنگتایک کە 60 کیلۆمەتر لە باشووری سیئۆلی پایتەختەوە دوورە، کاتژمێر 09:45 بە کاتی ناوخۆی وڵاته‌كه، کەوتووه‌ته خوارەوە.
دوای كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه، ئاگری گرت و به هه‌وڵی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، ئاگره‌كه كۆنترۆڵكرا.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاشكرایانكرد، لە ئه‌نجامی رووداوەکەدا هیچ شوێنێك یان كه‌سێكی مەدەنی زیانی بەرنەکەوتووە.
هه‌روه‌ها فڕۆکەوانەکە توانیویه‌تی له ناو فڕۆکەکەوه باز بداته ده‌ره‌وه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه فڕۆكه‌كه‌ی لێكه‌وتووه‌ته خواره‌وه، ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون نه‌بووه، رووداوەکە زیانی گیانی به‌دوادا نه‌هاتووه.