تائێستا سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌ڵامی یاداشته‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی نه‌داوه‌ته‌وه
K24 - هەولێر:
زیاتر لە ٤ ڕۆژە فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، یاداشتێکی ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان كردووه و داوا ده‌كات پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و بیانوو بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نەمێنێت، سەرۆکی پەرلەمانیش لە به‌رامبه‌ر داواکاری فراکسیۆنی پارتی بێ وەڵامە، هاوكات وتەبێژی فراکسیۆنەکەش دەڵێت یەکێتی رێگری دروستدەکات بۆ ئەوەی ھەڵبژاردن نەکرێت .
ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەمساڵدا ھێشتا گرێکوێرەیە و ناکۆکییەکەش ئێستا لە پەرلەمانی کوردستانە، فراکسیۆنی پارتی بە فەرمی داوایان لە سەرۆکی پەرلەمان کردووە دانیشتنێک بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر یاسای ھەڵبژاردن دەستنیشان بکات بەڵام تائێستا ئەم داوایە بێ وەڵام ماوەتەوە، گوتەبێژی فڕاکسیۆنەکەش دەڵێت یەکێتی نایەوێت ھەڵبژاردن بکرێت، سەرۆکی پەرلەمانیش لە داواکاری فراکسیۆنەکەیان بێ وەڵامە.
پێشەوا ھەورامانی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، پارتی ئه‌ركی یاسایی خۆی به‌زیاده‌وه جێبه‌جێ كردووه، به‌تایبه‌ت له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له په‌رله‌مان ئه‌نجامدراون و له‌و یاداشتانهیشی كه بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن به‌رزیكردووه‌ته‌وه.
وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان گوتیشی، پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌گه‌ر بینی ئه‌و داواكاری و یاداشتانه‌ی هیچ وه‌ڵام و ئه‌نجامێكیان نابێت، ئه‌و كات سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی بڕیاری ئه‌وه ده‌دات هه‌نگاوی داهاتوو به‌رامبه‌ر به‌و بابه‌ته چی ده‌بێت.
لەگەڵ ئەوەی بانگهێشتكردنی ئەندامانی پەرلەمان بۆ دانیشتنی پەرلەمان بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ تەنھا لە دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمانە، بەڵام ئەندامێکی لیژنەی یاسایی ئاشکرای دەکات تەنھا لە ئەگەری نەخۆش کەوتن یان گەشتی دەرەوەی سەرۆکی پەرلەماندا دەستەی سەرۆکایەتی دەتوانن بەبێ سەرۆکی پەرلەمان دانیشتن ڕێکبخەن.
جەلال محەمەد، بڕیاردەری لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، هه‌ر كاتێك سه‌رۆكی په‌رله‌مان كاتی دانیشتنی به گونجاو زانی یاخود به‌پێی په‌یڕه‌و به پێویستی زانی ده‌بێت وه‌كوو ئه‌ركی خۆی دانیشتن رێكبخات، به‌تایبه‌تی له‌م بارودۆخه‌دا كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی دیاریكردووه، بۆیه پێویسته هه‌ندێك رێككاری یاسایی له په‌رله‌مان بگیردرێته‌به‌ر له‌وانه‌ش هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر له‌و مانگه‌دا په‌رله‌مان دانیشتن نه‌كات، ئه‌سته‌مه ده‌رفه‌ت بمێنێته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌و واده‌یه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆی دیاریكراوه.
ھەرچەندە کاتێکی کەم ماوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پرس و بابەتانەی پەیوەستە بە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەڵام تا ئێستا ھیچ ئەگەرێک بۆ دیاریکردنی دانیشتن دیار نییه، لەگەڵ ئەوەشدا لە دەرەوەی پەرلەمانیش پارتی و یەکێتی نەگەیشتوونەتە ھیچ ڕێکەوتنێک.