کۆمکاری عەرەبی دۆخی سوودان تاوتوێ دەکات

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی سەبارەت دۆخی سوودان و گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکارەکە بەڕێوەدەچێت.

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی بە ئامادەبوونی فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە قاهیرەی پایتەختی میسر بەڕێوەدەچێت. تیایدا  گفتوگۆ لەبارەی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ دۆخی ئێستا سوودان دەکرێت، هەروەها بڕیار لەسەر گەڕانەوەی سووریا دوای 12 ساڵ بۆ ناو کۆمکارەکە دەدرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە 19ی ئەم مانگە لوتکەی عەرەبی لە سعوودیە بەڕێوەبچێت و چاوەڕوانیش دەکرێت نێردەی سووریاش بەشداری لوتکەکە بکات.

کۆمکاری عەرەبی لە 22 دەوڵەت پێکدێت و لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2011ـەوە بەهۆی جەنگی ناوخۆوە ئەندامێتی سووریا لە کۆمکاری عەرەبی هەڵپەسێردراوە.

Fly Erbil Advertisment