48 دیلی دیكه له‌نێوان رووسیا و ئۆكرانیادا ئاڵوگۆڕكران

K24 - هەولێر:
لەمیانی ئاڵوگۆڕی دیلەکانی نێوان ئۆکراینا و رووسیادا، 45 سەربازی ئۆکرانی و سێ سەربازی دیکەی رووسی ئازاد کران.
لە راگه‌یه‌ندراوێكی وەزارەتی یەکگرتنەوەی ئه‌و خاکەی ئۆكرانیا كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی داگیركراوه، باس لەوە کراوه ئەمڕۆ گه‌ڕێكی دیكه‌ی ئاڵوگۆڕی دیله‌كان به‌ڕێوه‌چووه.
لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، 45 سەربازی دیکەی وڵاته‌كه‌یان كه له‌لایه‌ن رووسیاوه به دیل گیرابوون، ئازاد کراون و تیایدا هاتووه: "42 كه‌س لەوانەی گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه نێو ماڵی خۆیان پیاون و سیانیان ژنه سەربازن. ئەمانە سه‌رجه‌میان سەربازانی یه‌كه‌ی ئازۆڤن کە به‌ر له نۆ ساڵ دامه‌زرێنراوه".
لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژە بەوەش کراوە، ئاڵوگۆڕی دیله‌كان بە هەوڵی هاوبەشی هه‌ریه‌ك له بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی له ئۆفیسی سه‌رۆكایه‌تی ئۆکرانیا، فه‌رمانگه‌ی ئاسایشی ئۆکرانیا و وەزارەتی ناوخۆ و دامەزراوەکانی دیكه‌ی دەوڵەت ئه‌نجامدراوه.
ئەوەش خراوەتەڕوو، نووسینگەی نیشتمانیی زانیاریی ئۆکراینا پێداویستییە سەرەتاییەکانی سەربازە ئازادکراوەکانی له جلوبەرگ، پێڵاو و كه‌ره‌سته‌ی پاک‌وخاوێنی و مۆبایل، دابینكردووه.
هاوكات لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگری رووسیادا، باس لەوە کراوه سێ سەربازی وڵاته‌كه کە لە لایەن ئۆکرایناوه بە دیل گیرابوون، ئازاد کراون.
ئاماژە بەوەش کراوه هاوکاری پزیشکی و دەروونی پێویست پێشکەش بە سەربازە ئازادکراوەکان کراوە و سه‌ربازه‌كان دەبرێنە دامەزراوە تەندروستییەکانی سه‌ربه وەزارەتی بەرگری رووسیا به‌مه‌به‌ستی چارەسەرکردن.