سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژی هیشام هاشمی دەرچوو

K24 - هەولێر:
ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە عێراق رایگەیاند، دادگای تاوانەکانی رەسافە سزای لە سێدارەدانی بۆ تۆمەتباری کوشتنی هیشام هاشمی، چاودێری سیاسی عێراقی دەرکرد.
دوای نزیکەی سێ ساڵ لە کوژرانی هیشام هاشمی، ئەمڕۆ یەکشەممە (7ـی ئایاری 2023) دادگای تاوانەکانی رەسافە سزای لە سێدارەدانی بۆ ئەحمەد حەمداوی عوەید، تۆمەتباری سەرەکی دۆسیەی کوشتنی هیشام هاشمی دەرکرد.
له مانگی ته‌مووزی ساڵی رابردوو هیشام هاشمی له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا له ناوچه‌ی زه‌یونه‌ی رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا تیرۆر كرا.
ئه‌و رووداوه كاردانه‌وه‌ی توندی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی عێراقی به‌دوای خۆیدا هێنا و به‌رده‌وام شه‌قام داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیی ده‌كرد، ئه‌و لایه‌نه ئاشكرا بكات، كه له‌پشت تیرۆركردنی هاشمییه‌وه‌یه.
هیشام هاشمی ته‌مه‌نی 47 ساڵ بوو، پسپۆڕ و شاره‌زای بواری گرووپه چه‌كداره‌كان بوو و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی بوو له‌و بواره‌دا.
دوای كوژرانی هاشمی، ئاژانسی "ئەسیۆشەیتد پرێس" بڵاویکرده‌وە، چەند هەفتەیەك به‌ر له کوژرانی، "هاشمی" بەو کەسانەی گوتووە، کە متمانەی پێکردوون، دەترسێت لەوەی میلیشیاکانی ئێران پاڵپشتییان دەکات، بیکوژن، هاوڕێکانی ئامۆژگارییان کردووە رووبکاتە هەولێر بۆ ئەوەی پارێزراو بێت.
دوای ساڵێك به‌سه‌ر تیرۆركردنی، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی (16ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) رایگه‌یاند، "به‌ڵێنی خۆمان بردەسەر و بكوژانی "هیشام هاشمی"مان دەستگیركرد".
دوای ئەوەی لە مانگی کانوونی یەکەمی 2017 عێراق سەرکەوتنی بەسەر داعش راگەیاند، "هیشام هاشمی" زیاتر له كاره‌كانیدا تیشكی خستە سەر ئەو گرووپە چەکدارانەی عێراق، کە ئێران پاڵپشتییان دەکات و یارمەتیدەربوون لە شکستهێنان بە داعش. ئەو، بە دەنگی بەرزەوە لە دژی هەندێك لەو گرووپانە قسەی کرد.