پاكستان فڕۆكه‌ی جه‌نگی ده‌داته عێراق
K24 - هەولێر:
به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌كۆی ئه‌و 12 فڕۆكه سه‌ربازییه‌ی كه له پاكستان كڕیوویه‌تی، چوار فڕۆكه گه‌یشته عێراق.
له‌ساڵی 2021، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، رێككه‌وتنێكی له‌باره‌ی كڕینی 12 فڕۆكه‌ی سه‌ربازی به بڕی 664 ملیۆن دۆلار لەگەڵ پاکستان واژۆكردووه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه چوار فڕۆكه گه‌یشته عێراق.
له‌یادی 92 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی هێزی ئاسمانی عێراق، سابت ئه‌لعه‌باسی وه‌زیری به‌رگری عێراق رایگه‌یاند، له رێگه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه پاكستانییه‌كان، مه‌شق به قوتابییه فڕۆكه‌وانه‌كان ده‌كه‌ین. دووپاتیكرده‌وه، كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بره‌و به هێزی ئاسمانی ده‌دات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزی ئاسمانی عێراق، پاڵپشته بۆ هێزی وشكانی و ده‌توانێت شه‌ڕه‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه، نموونه‌ش جه‌نگی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش كه هێزی ئاسمانی رۆڵی گرنگی هه‌بوو.
وه‌زیری به‌رگری عێراق جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌مڕۆ چوار فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری (سوپه‌ر)ـی پاكستانیمان وه‌رگرت، كه رۆڵی ده‌بێت بۆ مه‌شقپێكردنی قوتابییه فڕۆكه‌وانه عێراقییه‌كان.
له‌مباره‌یه‌وه لیوا یه‌حیا ره‌سووڵ، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌ركی هێزه ئاسمانییه‌كان ته‌نیا شه‌ڕكردن نییه، پۆلی دیكه‌ی فڕۆكه‌وانی هه‌ن، بۆ گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییان له‌كاتی شه‌ڕدا، هاوشێوه‌ی گواستنه‌وه‌ی خێزانه عێراقییه‌كان له‌كاتی جه‌نگی داعش و هه‌ڵدانی بڵاوكراوه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه شه‌ڕی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ره‌سووڵ روونیكرده‌وه، هێزی ئاسمانی عێراق، هاوكاری وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌شیان كردووه، به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و گواستنەوەی ڤاكسین له چینه‌وه بۆ عێراق، وێڕای هاوكاری كردنی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا، هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی ره‌وه‌ندی عێراقی له سوودانه‌وه بۆ به‌غدا.