"خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وەی ئه‌شكه‌نجه‌دان و خراپ مامه‌ڵه‌كردن ده‌كرێت"

K24 - هەولێر:
په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وەی ئه‌شكه‌نجه‌دان و خراپ مامه‌ڵه‌كردن له ھه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 7ـی ئایاری 2023) د. رێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وەی راوێژكاریی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له مافی مرۆڤ، سه‌بارەت به پێشنیازەیاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وەی ئه‌شكه‌نجه‌دان و خراپ مامه‌ڵه‌كردن له ھه‌رێمی كوردستان-عێراق، کرد.
له كۆبوونه‌وەكه‌دا كه رۆمیۆ ھه‌کاری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له مافی مرۆڤ و جێگری سه‌رۆكی لێژنه و ئه‌ندامان و راوێژكارانی لێژنه‌که ئامادەیبوون، گفتوگۆ له‌بارەی ناوەرۆكی پێشنیازەیاساكه كرا و بڕیاردرا راپۆرتی لیژنه‌که‌ی له‌سه‌ر ئامادەبکرێت بۆئه‌وەی خوێندنه‌وەی دووەمی بۆ بکرێت.
پێشنیازەیاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وەی ئه‌شكه‌نجه‌دان و خراپ مامه‌ڵه‌كردن له ھه‌رێمی كوردستان، له دانیشتنى ژماره (1)ـی ئاسایی خولی به‌هاره، رۆژى 2023⁄3⁄1، خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌می بۆ كراوه.