به‌غدا و واشنتن جه‌خت لههاوبهشییهكان و وه‌به‌رهێنانی درێژخایه‌ن ده‌كه‌نه‌وه
K24 - هەولێر:
وه‌زیری دارایی عێراق و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا تاووتوێی هاوبه‌شییه‌كان و وه‌به‌رهێنانی درێژخایه‌نی نێوان به‌غدا و واشتن ده‌كه‌ن.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: تێف سامی وه‌زیری دارایی و ئابووری عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كۆبوونه‌وه و تاووتوێی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق له‌گشت بواره‌كاندا كرد.
ئاماژه به هه‌نگاوه‌كانی بره‌ودان به كه‌رتی ئابووری و هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت له‌مباره‌یه‌وه درا و وێڕای تیشكخستنهسهر چاكسازییه‌كانی بواری ئاڵوگۆڕی دراو.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی وه‌زیری دارایی عێراق و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، باس له گرێبه‌سته درێژخایه‌نه‌كانی بواری وه‌به‌رهێنان له نێوان به‌غدا و واشنتن كرا، كه ده‌بێته ئاماده‌كاری بۆ دروستكردنی ئابوورییه‌كی سه‌قامگیر له عێراق.