بە‌غدا.. ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌ك و درۆنێكدا گیرا

K24 - هەولێر:
له به‌غدا ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌ك و درۆنێكدا گیرا و 14 تۆمه‌تباریش ده‌ستگیركران.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا، ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌ك و پێداویستیی سه‌ربازی، درۆنێكی بێمۆڵه‌ت و بڕێك له مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرتووه و 14 كه‌سیش له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا له هه‌ردوو به‌ری كه‌رخ و روسافه‌ی ئه‌و شاره له‌ڕێگه‌ی دانانی بازگه‌وه ده‌ستگیركراون و جگه له تۆمه‌تبارانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌كی بێ مۆڵه‌ت، ژماره‌یه‌كیان بازرگانییان به دراوی ساخته‌وه ده‌كرد.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران، ده‌ست به‌سه‌ر جۆره‌ها حه‌پ و مادده‌ی هۆشبه‌ر، ئامرازه‌كانی به‌كارهێنانیان، 7 ده‌مانچه، دوو كلاشینكۆف، درۆنێك و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی بێ مۆڵه‌تدا گیراوه.
جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ تۆمه‌تباران كراوه‌ته‌وه و راده‌ستی دادگا كراون.