سوودانی و پلاسخارت كۆبوونه‌وه

K24 - هەولێر
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پاڵپشتیکردنی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ هەموو هەوڵە نێودەوڵەتییەکان دووپاتکردەوە.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیران، له‌گه‌ڵ جێنین هێنس پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، كۆبووه‌وه، تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان عێراق و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له گشت بواره‌كاندا كرا.
سوودانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه حکومەتی عێراق ئاماده‌یی بۆ چارەسەرکردنی قەیران و کێشەکان نیشانداوە و هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ رێکخراوه نێودەوڵەتییه‌كان دەکات، له‌مباره‌یه‌وه رێگەیەکی باشی بڕیوە بۆ چارەسەرکردنی زۆربەی کێشەکان، چونکە لە ئەولەویەت و بەرنامەکانی حکومەتدایە.
سوودانی پاڵپشتی هەموو هەوڵە نێودەوڵەتییەکان دەکات کە کار بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری دەکات و رێگە خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ گەشەپێدانی بەردەوام لە ئاستی ناوچەکەدا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پلاسخارت پشتگیرییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و به‌رنامه‌كانی بۆ عێراق له بواری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دووپاتكرده‌وه.
هه‌روه‌ها پشتیوانی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە عێراق بۆ هەوڵ و بەرنامەکانی حکومەتی عێراق بە ئامانجی چارەسەرکردن و رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان، و بەرەوپێشبردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی، لە رێگەی چارەسەری ریشەیی و درێژخایەن دووپاتکردەوە.