سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاوی بەغدا به چه‌ند راسپارده‌یه‌ك كۆتاییپێهات

K24 - هەولێر
سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاوی بەغدا به‌ناونیشانی "کەمی ئاو، هۆڕه‌كانی دۆڵی رافیده‌ین، ژینگەی شەتولعەرەب، بەرپرسیارێتی هەمووانه" بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ كاره‌كانی به‌رده‌وام بوو، هاوكات له رۆژی دووه‌مدا راسپارده‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به ئایینده‌ی ئاو له عێراق و سنووره په‌یوه‌ندیداره‌كانی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 7ـی ئایاری 2023) سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاوی بەغدا كۆتایی به كاره‌كانی هێنا، كه ئامانج له كۆنفرانسه‌كه دۆزینه‌وه‌ی ئاڵته‌رناتیڤ و چاره‌سه‌رییه‌كان بوو بۆ سووككردنی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی ژینگه‌یی و قه‌تیسبوونی گه‌رمی، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیدان به ژینگه‌ی هۆڕ و زه‌وییه ئاوییه‌كان له‌پێناو پاراستنی سیسته‌می ئایكۆلۆژی و فره‌یی زینده‌یی.
ئامانجێكی دیكه‌ی كۆنفرانسه‌كه بریتی بوو له كاراكردنی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی له بواری به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و هه‌ڵسه‌نگاندن و شیكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ئاو له‌سه‌ر بنه‌مای گۆڕینه‌وه‌ی زانیاریی و ئه‌زموونه‌كان و بونیاتنانی تواناكانی دابینكردن و وه‌به‌رهێنان.
كۆنفرانسه‌كه له دووه‌م رۆژی كۆتاییهاتنی كاره‌كانیدا ژماره‌یه‌ك راسپارده‌ی خستووه‌ته‌ڕوو و رایگه‌یاندووه، ناوه‌ڕۆكی گوته‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كه له میانی كۆنفرانسه‌كه‌دا پێشكه‌شیكرد، ده‌بێته به‌رنامه‌ی كاری بووژانه‌وه‌ی دۆخی ئاو و ئاودێری له عێراق.
راسپارده‌یه‌كی دیكه‌ی كۆنفرانسه‌كه بۆ كاراكردنی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری هاوبه‌شه له‌نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێ له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی له بواری به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و هه‌ڵسه‌نگاندن و شیكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی وشكه‌ساڵی و گۆڕانی ژینگه‌یی.
دابینكردنی به‌شێكی بودجه‌ی گشتی بۆ ئاو یه‌كێكی دیكه‌یه له راسپارده‌كانی كۆنفرانسه‌كه به ئامانجی بونیاتنان و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی په‌یوه‌ست به به‌ڕێوه‌بردنی ئاو، هاوكات له‌گه‌ڵ دانانی ستراتیژییه‌تێك بۆ جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به رێككه‌وتننامه‌كانی ئاو و به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستنه‌وه‌یان به یاسا ناوخۆییه‌كان.
كۆنفرانسه‌كه حكومه‌ت و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان راده‌سپێرێ بۆ دانانی سیسته‌مێكی ئاگاداكردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه پێشوه‌خته‌كان به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به كه‌می ئاو، هاوكات له‌گه‌ڵ پشتوانیكردنی عێراق له رووی به‌رده‌وامیدان به به‌ده‌ستهێنانی ئاو له سنووره‌كانه‌وه له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی سیسته‌می ژینگه‌ی و پاراستنی فره‌یی زینده‌یی و هاندانی وڵاتانی هاوبه‌شی ئاوی عێراق بۆ واژۆكردنی رێككه‌وتننامه‌ی دووقۆڵی و دیاریكردنی به‌شه ئاوی تایبه‌ت به عێراق.
یه‌كێكی دیكه له راسپارده‌كانی كۆنفرانسه‌كه داوا له حكومه‌ته لۆكاڵی و خۆجێییه‌كان ده‌كات به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پلانێك دابنێن له‌پێناو پێشخستنی بواری به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو به‌تایبه‌تی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه تێچوو و كوالێتیان به‌رزه و ده‌بێته هۆی ده‌سته‌به‌ری كۆچ نه‌كردنی دانیشتووان و كۆچی به‌كۆمه‌ڵی ناوچه جیاجیاكانی عێراق.