رووسیا: 22 فڕۆکەی بێفڕۆكه‌وانی هێرشبەری ئۆکرانیامان له‌سه‌ر ده‌ریای ره‌ش خسته خواره‌وه

K24 - هەولێر:
ئیگۆر کۆناشانێکۆڤ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری رووسیا ئاشكرایكرد، 22 فڕۆکەی بێفڕۆكه‌وانی هێرشبەری ئۆکرانیایان ده‌ستنیشانكردووه کە شه‌و بەسەر دەریای رەشه‌وه بوون و له‌رێگه‌ی سیستمی مووشەکی بەرگریی ئاسمانیی و ئامێری جەنگیی ئەلیکترۆنییەوە، به ئامانجیان گرتوون.
ئیگۆر کۆناشانێکۆڤ روونكردنه‌وه‌ی لەبارەی هێرشه‌كانی سوپای رووسیا بۆ سه‌ر ئۆکرانیا دا.
کۆناشانێکۆڤ وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە یه‌كه هێرشبەرەکانیان توانیویانه دوو گه‌ڕه‌كی دیكه له باكووری رۆژئاوا و رۆژئاوای به‌خموت كۆنترۆڵ بكه‌ن و یه‌كه سەربازییه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی كه له ئاسمانه‌وه داده‌به‌زن، له لایه‌كانی شاره‌كه‌وه فشاریان بۆ سەر دوژمن درووستكردووه و و پشتیوانیی لە یه‌كه هێرشبەرەکان دەکەن.
تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ئۆکراینا به چڕی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر دەریای رەشدا دەفڕێنێت و رایگه‌یاند: "22 فڕۆکەی بێفڕۆكه‌وانی هێرشبەری ئۆکرانیامان ده‌ستنیشانكردووه کە شه‌و بەسەر دەریای رەشه‌وه بوون. سه‌رجه‌میان له‌رێگه‌ی سیستمی مووشەکی بەرگریی ئاسمانیی و ئامێری جەنگیی ئەلیکترۆنییەوە، به ئامانج گیراون".
ئیگۆر کۆناشانێکۆڤ ئاشكرایكرد، تا ئه‌مڕۆ 418 فڕۆکە، 230 هێلیکۆپتەر، چوار هەزار و 27 فڕۆکەی بێفڕۆكه‌وان، 421 سیستمی بەرگریی ئاسمانی، نۆ هەزار و 14 تانک و زرێپۆش، هه‌زار و 96 مووشه‌كهاوێژی فره‌لووله، 4 هەزار و 754 هاوەن و تۆپهاوێژ و 10 هەزار و 37 ئۆتۆمبێلی تایبه‌تیی سه‌ربازیی ئۆكرانیایان تێكشكاندووه.