وه‌زیری ناوخۆی عێراق: بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان سوودانی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی به ئێمه داوه

K24 – هەولێر:
وه‌زیری ناوخۆی عێراق جه‌خت له دانانی پلانێك بۆ دانانی سنوورێك بۆ تاوانه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌كاته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، عه‌بدولئه‌میر ئه‌لشه‌مه‌ری، وه‌زیری ناوخۆ له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسێكی زانستیی له به‌غدا دووپاتیكرده‌وه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كانی به وه‌زاره‌ته‌كه‌یان داوه و داواشی لێكردوون، پلانێك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه دابنێن.
شه‌مه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای نیشتمانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان كار له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ژماره (50)ی ساڵی 2017ی ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ سرووشتی كاری تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان بگونجێت، وێڕای ته‌رخانكردنی پارچه زه‌ویی تایبه‌ت له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه بۆ دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی نوێ بۆ باره‌گاكانی سه‌ر به‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستێكی فراوانتر كار بۆ نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی په‌یوه‌ست به مادده هۆشبه‌ره‌كان بكه‌ن.