عێراق كوشتنی دوو سه‌ركرده‌ی داعشی له دیاله راگه‌یاند

K24 - هەولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراقی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ـی ئایاری 2023، دوو ئه‌ندامی دیاری رێكخراوی داعش له میانه‌ی هێرشێكی ئاسمانییدا له سنووری پارێزگای دیاله كوژران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ردوو تیرۆریسته‌كه به‌ناوه‌كانی ئیسماعیل خه‌لیل بلێبل و ئه‌بو حه‌سه‌ن ئه‌لنعێمی له ناوچه‌ی سه‌ندیج كوژراون و له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، له ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانی و زهمینییهكانیان بۆ كۆتاییهێنانی به دوایین ره‌گ و ریشه‌ی چه‌كدارانی داعش له سه‌رانسه‌ری عێراق به‌رده‌وام ده‌بن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، شه‌وی رابردوو فه‌رمانده‌یی سوپای عێراق، كوشتنی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعشی له هێرشێكی فڕۆكه ئێف-16ـه‌كاندا له سنووری پارێزگای دیاله راگه‌یاند، به‌بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌یان ئاشكرا بكات.