نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له عه‌لی عه‌ونی ده‌كات

K24 – هەولێر:
به‌هۆی كۆچی دوایی باوكی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له عه‌لی عه‌ونی ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان نێچیرڤان بازرانی و عه‌لی عه‌ونی ده‌كات و تێیدا هاتووه: سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ عه‌لى عه‌ونى ئه‌ندامى كۆميته‌ى ناوه‌ندى و به‌رپرسى لقى يه‌كى پارتى ديموكراتى كوردستان، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو‌ى باوكيان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆيان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد.
وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، سه‌رۆكی هه‌رێم هيوایخواست خوداى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه عه‌لى عه‌ونى سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى نێچيرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا، ده‌ربڕى. (هه‌روه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه).