ئۆپراسیۆنێكی سەربازی له چیای قه‌ره‌چووغ ئه‌نجامدرا

K24 - هەولێر:
ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌ش له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و دژه‌تیرۆری عێراق له چیای قه‌ره‌چووغ ئه‌نجامدرا و دەست بەسەر چەندین تەقەمەنی و کەلوپەلی تیرۆریستانی داعشدا گیرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، سيروان بارزانى، به‌رپرسی میحوه‌ری گوێڕ-مه‌خمووری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شی سه‌ربازیی له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ سه‌ر پێگه و حه‌شارگه‌كانی چه‌كدارانی داعش له چیای قه‌ره‌چووغ راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا سیروان بارزانی دووپاتیكرده‌وه، بەرەبەیانی رۆژی دووشه‌ممه، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی پێشمەرگە و هێزی دژە تیرۆری عێراق و بە هەماهەنگی لەگەڵ راوێژکارانی هاوپەیمانان لە بەشی باشوور چیای قەرەچووغ ئەنجام درا.
گوتیشی: له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا توانییان دەست بەسەر چەندین تەقەمەنی TNT و کەلوپەلی دیكه‌ی تیرۆریستانی داعشدا بگرن و لەو شوێنانە راویان بنێن.
