کاتژمێرێکی دوایین ئیمپراتۆریەتی چین بە سێ ملیۆن دۆلار دەفرۆشێت

وێنەی کاتژمێرەکە
وێنەی کاتژمێرەکە

K24 - هەولێر

بەپێی هەواڵێکی سی ئێن ئێن، کاتژمێرێکی دەستی کە هی "ئایسین گیورۆ پوی" دوایین ئیمپراتۆری چین بووە، پێشبینی دەکرێت لەکاتی خستنە بازاڕەوە نرخەکەی بگاتە زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلار.

بەپێی ماڵپەڕی فیلیپس ئۆکشنز، کاتژمێری" باتیک فلیپ 96 کواتیم لیۆ" یەکێکە لەو هەشت کاتژمێرەی کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 86 ساڵ بەر لەئێستا.

کاتژمێرەکە بە تیرەی پلاتینیۆمی 1.2 ئینج، ژمارەی عەرەبی و دەستەکانی بە رەنگی زێڕی رۆز و فەنکشنێکی "قۆناغی مانگ"ی تێدایە کە نیشان دەدات مانگ چەندە لە زەوییەوە دیارە لە هەر کاتێکدا، مێژووی هەندێک ئامێرە ناوخۆییەکانی ناو کاتژمێرەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1929، هەرچەندە مۆدێلەکە لەلایەن پاتێک فیلیپەوە نەفرۆشرا.

تا ئێستا نازانرێت ئیمپراتۆری کۆچکردوو پوی ئەو کاتژمێرەی چۆن دەستکەوتووە، هەرچەندە تۆمارەکان دەریدەخەن کە سەرەتا لە رێگەی فرۆشگایەکەوە لە پاریس فرۆشراوە، کۆمپانیای فیلیپس ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵگەنامە مێژووییەکان دەیسەلمێنن کە ئیمپراتۆری پێشوو لەگەڵ خۆی بردووە بۆ ئۆردوگای سۆڤیەت لە خابارۆڤسک، دواتر درا بە جۆرجی پێرمیاکۆڤ، کە بەزمانی ماندارین وەرگێڕی بۆ ئیمپراتۆر و لایەنی رووسی کاری کردووە لەو کاتەی دەستبەسەر بووە لەلایەن سۆڤیەتەوە.

پوی لە ساڵی 1908 لە تەمەنی منداڵی تەختی پاشایەتی وەرگرت، دوای کەمتر لە چوار ساڵ ناچار بوو دەستبەرداری بێت کاتێک شانشینی چینگ لەلایەن شۆڕشێکی کۆمارییەوە رووخێنرا.

لە راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانیدا هاتووە کە فیلیپس بۆ ماوەی سێ ساڵ لێکۆڵینەوەی لە مێژووی کاتژمێرەکە کردووە.

Fly Erbil Advertisment