ئه‌سه‌د به فه‌رمی بانگهێشتی لووتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی كرا

K24 - هەولێر:
بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو لووتكه‌ی عه‌ره‌بی له شاری جه‌دده‌ی سعوودیه ببه‌سترێت، هاوكات سه‌رۆكایه‌تی سووریا رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكی سووریا به فه‌رمی بانگهێشتی ل,وتكه‌كه كراوه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 10ـی ئایاری 2023) سه‌رۆكایه‌تی سووریا رایگه‌یاند، شا سه‌لمان عه‌بدولعه‌زیز، شای سعوودیه بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاراسته‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا كردووه بۆ به‌شداریكردن له لووتكه‌ی عه‌ره‌بی، كه بڕیار وایه ڕۆژی هه‌ینی 19ـی ئه‌م مانگه، كاره‌كانی له شاری جه‌دده‌ی سعوودیه به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌رۆكایه‌تی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌سه‌د بانگهێشتنامه‌كه‌ی بۆ به‌شداریكردن له لووتكه‌كه، له‌لایه‌ن نایف سودێری، باڵیۆزی سعوودیه له ئوردن به‌ده‌ست گه‌یشتووه. هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه، كه بانگهێشتكردنی ئه‌سه‌د بۆ به‌شداریكردنی له لووتكه‌كه، یه‌كه‌مین به‌شداریكردن ده‌بێت له‌دوای 12 ساڵ دووركه‌وتنه‌وه له كۆبوونه‌وه‌كانی لووتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی.
رۆژی سێشه‌ممه (9ـی ئایاری 2023) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه رایگه‌یاند، ریاز نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی خۆی له دیمه‌شق ده‌كاته‌وه، وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و له چوارچێوه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ ناو كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی.
رۆژی (یه‌كشه‌ممه 7ـی ئایاری 2023) ئه‌نجوومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی خۆی سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ ناو كۆمكاره‌كه گرێدا، كه تێیدا بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریایدا بۆ ناو سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كانی ئەنجوومەنی كۆمكاره‌كه و چالاكییه‌كانی سه‌رجه‌م رێكخراو و دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به‌و كۆمكاره.