پارێزگاری هه‌ولێر: سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه گرنگی به كوالێتی و به‌رهه‌می خۆماڵی بدرێت

K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی به‌شداری سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له پیشانگه‌ی پیشه‌سازی و به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان، پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێت: "هاتنی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ ئه‌م پیشانگه‌یه، گرنگیدانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه به به‌رهه‌مه خۆماڵیی و ناوخۆییه‌كان".
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند، سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه له‌هه‌موو ئاسته‌كانی، حكومه‌ت گرنگی به كوالێتی و به‌رهه‌می خۆماڵی بدات و پارێزگاری له‌به‌رهه‌می خۆماڵی بكرێت و به‌گشتی ئاسانكاری له‌مباره‌یه‌وه بكرێت.
پارێزگاری هه‌ولێر ده‌شڵێت: "زیاتر له 100 كۆمپانیا له‌م پیشانگه‌یه‌دا به‌شدارن، كه كۆمپانیای شاره‌كانی دیكه‌ی عێراقیشی تێدایه، به‌ڵام به‌شی زۆری كۆمپانیا به‌شداربووه‌كان، ناوه‌خۆیین و گرنگیدانه به به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌وان".
ئومێد خۆشناو گوتی: "سه‌رۆكی حكومه‌ت زۆر دڵخۆش بوو كه ساڵ له دوای ساڵ به‌رهه‌مه‌كانمان هه‌مه‌جۆر ده‌بن".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (10ـی ئایاری 2023)، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی پیشانگه‌ی پیشه‌سازی و به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی كرد و ته‌واوی به‌شه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه.