سوودانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری ئاسایشی نیشتمانی ده‌كات

K24 - هەولێر
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری ئاسایشی نیشتمانی ده‌كات، یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش پرسی پاراستنی سنووره‌كانی عێراق بوو له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ.
یه‌حیا ره‌سووڵ، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 10ـی ئایاری 2023) به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌نجامدرا و تێیدا گفتوگۆ له‌سه‌ر پرس و پێشهاته ئه‌منییه‌كان كرا.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بێجگه له پرسی له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی چه‌كدارانی داعش، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسه‌كانی ئاو و گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا كرا، وه‌ك به‌شێك له ئاسایشی نیشتمانی و چۆنیه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی كه‌می ئاو به‌تایبه‌ت له وه‌رزی هاوین و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی پێویست بۆ رێگه‌گرتن له به‌فیڕۆدانی ئاو و پاراستنی رێژه‌ی ئاوی رووباره‌كان و به‌كارهێنانیان به‌گوێره‌ی پێویستییه‌كان.
یه‌حیا ره‌سووڵ هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد، پرسی پاراستنی سنووره‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئێران و توركیا، یه‌كێكی دیكه بوو له پرسه‌كانی ناو كۆبوونه‌وه‌كه و به پێویست زانرا، ئاسایشی سنووره‌كان قایمتر بكرێن.