وەزیری بەرگری عێراق: بودجەی پێشمەرگە لە چوارچێوەی بودجەی وەزارەتی بەرگری عێراق دانراوە

K24 - هەولێر:
وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە زۆر باشە و هەماهەنگییەکانی نێوانمان لە ئاستی باڵادان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (11ــی ئایاری 2023)، سابت محەممەد، وەزیری بەرگری عێراق، لەمیانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی کردنەوەی یادگه‌ی نیشتمانیی بارزانی لە بارزان، بە کوردستان24ــی راگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بەشداری لە کار‌و چالاکیەکانی یەکتریدا دەکەین و هەمەهانگین لە کارەکانمان.
هەروەها راشیگەیاند، بودجەی پێشمەرگە لە چوارچێوەی بودجەی وەزارەتی بەرگری عێراق دانراوە و پەسەندیش دەکرێت.
یەکشەممە (16ــی نیسانی 2023)،عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له‌میانه‌ی به‌شدارییان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات،رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له ئاستێكی به‌رزدایه، بۆیه هه‌ر بڕیارێك كه له‌ئاستی سه‌ربازی یاخود ئه‌منی ده‌درێت، به ئاگاداری و ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌درێت.