وه‌زیری ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا بۆ په‌نابه‌ران: باوه‌ڕ به زانیارییه ناڕاسته‌كان مه‌كه‌ن و سنووره‌كانمان كراوه نیین
K24 - هەولێر:
له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی رێككاره‌كانی تایبه‌ت به خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا و كاركردن به (به‌ندی42) له ئه‌مه‌ریكا، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت په‌نابه‌رێكی زۆر هه‌وڵی چوونه ناو خاكی ئه‌مه‌ریكا بده‌ن. وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت: باوه‌ڕ به زانیارییه ناڕاسته‌كان مه‌كه‌ن و سنووره‌كانمان كراوه نیین.
به‌پێی به‌ندی42، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا ده‌توانن رێگری له په‌نابه‌رانی نایاسایی بگرن، روو له وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن و داوای مافی په‌نابه‌رێتی بكه‌ن.
به گوێره‌ی بڕیارێكی نوێ له ئه‌مه‌ریكا، رێگری له‌و په‌نابه‌ران ده‌كرێت، كه مه‌رجه‌كانی مانه‌وه‌یان له ئه‌مه‌ریكا تێدا نییه و تا ماوه‌ی پێنج ساڵ ئه‌گه‌ر ده‌ستگیربكرێن، دیپۆرتی وڵاته‌كانیان ده‌كرێنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئامارێكی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا، له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه، رۆژانه 10 هه‌زار په‌نابه‌ر له سنووره‌كانی باشووری ئه‌مه‌ریكاوه ده‌چنه ناو ئه‌م وڵاته‌وه، جیا له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌زارانی دیكه له‌سه‌ر سنووره‌كانه‌وه، چاوه‌ڕێن بچنه ناو خاكی ئه‌مه‌ریكاوه.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌لیخاندرۆ مایۆركاس وه‌زیری ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی یاسایه‌كی تازه، هه‌ر په‌نابه‌رێك به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی بێنه ناو خاكی ئه‌مه‌ریكا، دووچاری سزای توند ده‌بنه‌وه، له‌وانه، دیپۆرتكردنه‌وه.
ئه‌و وه‌زیره ئه‌مه‌ریكییه راشیگه‌یاند، به روونی ئه‌مه ده‌ڵێین، سنووره‌كانمان كراوه نیین، سنوور بهزاندنیش پێشێلی یاساكانی ئه‌مه‌ریكایه، ئه‌وانه‌ی مه‌رجه‌كانی مانه‌وه‌یان له ئه‌مه‌ریكا تێدا نییه، به‌په‌له دیپۆرتی وڵاته‌كه‌یان ده‌كرێنه‌وه.
به‌گوێره‌ی یاسا تازه‌كه، له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی كاركردن به به‌ندی42، كه ئیداره‌ی پێشووی تره‌مپ له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتی پێ به‌ست و كاری پێده‌كرد، هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له سنووری مه‌كسیكه‌وه هاتوونه‌ته ناو خاكی ئه‌مه‌ریكا، ده‌رده‌كرێن.
له‌مباره‌یه‌وه براندۆن جوود سه‌رۆكی سه‌ندیكای پاسه‌وانانی سنووری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه رۆژانه 10 هه‌زار په‌نابه‌ر له‌سه‌ر سنووره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باشووره‌وه ده‌ستگیرده‌كرێن، به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی رابردوو، ژماره‌كه ئێجگار به‌رزبووه‌ته‌وه.
به‌ندی42 چییه؟
مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵی 1944 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به یاسای ته‌ندروستی گشتی ناسراوه، كه رێگه به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا ده‌دات، له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا و نه‌خۆشی، كه‌ره‌نتینه و ئێمه‌رجنسی رابگه‌یه‌نن.
ئیداره‌ی تره‌مپ له مانگی ئاداری ساڵی 2020، به‌پێی ئه‌و یاسایه توانی رێگری له هه‌زاران په‌نابه‌ری نایاسایی بكات، بێنه ناو خاكی ئه‌مه‌ریكا، یاخوود به بیانووی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا، دوو ملیۆن په‌نابه‌ر و خوازیاری مافی په‌نابه‌رێتی له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا ده‌ركرد.
له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتن به‌كاركردن به‌و به‌نده، ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت خه‌ڵك به زۆر ده‌ربكات، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت هه‌زاران په‌نابه‌ر روو له ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن.
بۆ ئه‌مه وه‌زیری ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، كه باوه‌ڕ له زانیاری نادروست نه‌كه‌ن و سنووره‌كان كراوه نیین.