لە قەرەهەنجیر نارنجۆکێک بە دوو ئافرەتدا تەقییەوە

شوێنی رووداوەکە - فۆتۆ: دیلان بەرزان/ کوردستان24
شوێنی رووداوەکە - فۆتۆ: دیلان بەرزان/ کوردستان24

K24 – کەرکووک

لە گوندێکی سنووری ناحیەی قەرەهەنجیر نارنجۆکێک بە دوو ئافرەتدا تەقییەوە و بە برینداری رەوانەی نەخۆشخانە کران.

موقەدەم عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە کوردستان24 راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە گوندی کەوەڵەی ناحیەی قەرەهەنجیر دوو ئافرەت لەکاتی کارکردن لە مەزرەعەیەکی خۆیاندا نارنجۆکێک پێتاندا تەقیوەتەوە و بریندار بوونە.

گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک گوتیشی: دوو ئافرەتەکە پارچەی نارنجۆک بەر پشتیان کەوتووە و برینەکانیان سەخت نییە، بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە ئازادی لە کەرکووک کراون.

پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک رایگەیاند، لە ئێستادا پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی کە نەیویست ناوی بنوسرێت بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەو نارنجۆکە لەناو مەزرەعەکە بۆیان دانراوەتەوە، بەڵام تائێستا هۆکار و بکەرانی ئەو کردە ئاشکرا نەکراون.

Fly Erbil Advertisment