زێلینسكی له ئیتاڵیایه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ئۆكرانیا گه‌یشته ئیتاڵیا و به نیازه له‌گه‌ڵ پاپا فره‌نسیس، پاپای ڤاتیكان و سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌م وڵاته كۆببێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فرانس پرێس، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 13ـی ئایاری 2023) ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا گه‌یشته رۆما و له فڕۆكه‌خانه له‌لایه‌ن جۆرجیا مێلۆنی سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا پێشوازی لێكرا.
میدیا جیهانییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، زێلینسكی له‌گه‌ڵ پاپا فره‌نسیس پاپای ڤاتیكان كۆده‌بێته‌وه.
زێلینسكی له تویته‌ر نووسیوویه‌تی: له رۆما چاوم به سێرجیۆ ماتارێلای سه‌رۆكی ئیتاڵیا و جۆرجیا مێلۆنی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌كه‌وێت، جیا له‌وه‌ش له‌گه‌ڵ پاپای ڤاتیكان كۆده‌بمه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌نتۆنیۆ تایانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا له تویته‌ر به‌خێرهێنانی زێلینسكی كردووه، نووسیویه‌تی: دووپاتی پابه‌ندیمان له‌گه‌ڵ گه‌لی ئۆكرانیا و به‌رگریكردن له دیموكراتییه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.