هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و 28ـەمین خولی پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەچوو

K24 - هەولێر:
هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و 28ـەمین خولی پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەچوو، زیاتر لە 64 ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو، سەرۆکی دەزگای هەڵبژاردنی تورکیاش رایگەیاند، پرۆسەکە بەبێ هیچ کێشەیەک لە تورکیا بەڕێوەچوو.
پرۆسەی هەڵبژاردن لە کاتژمێر 8ـی بەیانی دەستیپێکرد و 5ـی ئێوارە کۆتاییهات، جگە لە ناوخۆی تورکیا، پرۆسەکە لە 73 وڵاتی دیکە بەڕێوەچوو.
ئاماری دەنگدەران و وردەکارییەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی 14ـی ئایار:
لەهەڵبژاردنەکانی 14ـی ئایاردا 64 ملیۆن و 113 هەزار و 941 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو. لەنێویاندا 60.697.843 دەنگدەری نێوخۆیی و 3.416.098 کەسی دیکەش لە دەرەوەی وڵات دەنگیان دا.
بەگوێرەی ئامارەکان، 30.710.790 دەنگدەر لە رەگەزی مێ و لەبەرامبەردا 29.987.053 دەنگدەری دیکەش لە رەگەزی نێر بوون. هاوکات 4.904.672 کەسیش بۆ یەکەم جار دەنگیاندا . جیا لەوەش لە سەرانسەری تورکیادا 191.884 سندوقی دەنگدان هەبوون. هاوکات 103 سندوقی دیکەی دەنگدان لە دەروازە سنوورییەکان داندرابوون .
لەدەرەوەی تورکیادا 3.416.098 کەس مافی دەنگدانیان هەبوو، لەنێویاندا 1.595.158 کەس لە رەگەزی مێ و 1.820.940 کەسی دیکەش لە رەگەزی نێربوون. هاوکات 277.646 هەزار کەس بۆ یەکەمجارە دەنگیاندا . جگە لەوە لە دەرەوەدا 694 سندوقی دەنگدان هەبوون لە 156 نوێنەرایەتی واتە بەشێوەیەکی گشتی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکان لە 73 وڵات بەڕێوەچوو.
ئاماری دەنگدەرانی هەڵبژاردنەکانی 14ـی ئایار
ناوخۆ:
ژمارەی دەنگدەرانی ناوخۆ: 60.697.843
ژمارەی دەنگدەری رهگهزی مێ: 30.710.790
ژمارەی دەنگدەرانی رهگهزی نێر : 29.987.053
ژمارەی دەنگدەرانی نوێ: 4.904.672
ژمارەی سندوقەکانی دەنگدان: 191.884
ژمارەی سندوقەکانی دەنگدان لە دەروازە سنوورییەکان: 103
دەرەوە:
ژمارەی دەنگدەرانی دەرەوە: 3.416.098
ژمارەی دەنگدەرانی ئافرەت: 1.595.158
ژمارەی دەنگدەرانی پیاو: 1.820.940
ژمارەی دەنگدەرانی نوێ: 277.646
ژمارەی سندوقەکانی دەنگدان: 694
ژمارەی ئەو وڵاتانەی پرۆسەی دەنگدانیان تێدا دەکرێت: 73
ژمارەی نوێنەرایەتییەکانی دەرەوە کە پرۆسەی دەنگدانیان تێدا دەکرێت: 156