هه‌ردوو شاندی عێراق و كوه‌یت له‌باره‌ی دیاریكردنی سنووره ئاوییه‌كان كۆبوونه‌وه

K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ردوو لیژنه‌ی هونه‌ری كوه‌یت و عێراق بۆ دیاریكردنی سنووری ئاوی نێوانیان كۆبوونه‌وه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، لیژنه‌ی هونه‌ری نێوان عێراق و كوه‌یت كۆبوونه‌وه‌ی شه‌شه‌میان له كوه‌یت ئه‌نجامدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، شاندی كوه‌یت له‌لایه‌ن مه‌نسوڕ عه‌یاد ئه‌لعوته‌یبی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرا و هه‌روه‌ها عوسمان سه‌لمان ئهلعبوودی سه‌رۆكایه‌تی شاندی عێراقی ده‌كرد.
ئه‌و گوته‌بێژه راشیگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له گفتوگۆی هاوبه‌ش له بواره‌كانی هونه‌ری و یاسایی بۆ دیاریكردنی سنووری ئاوی نێوان هه‌ردوو كرده‌وه.
روونیشیكرده‌وه، هه‌ردوولا رێككه‌وتن بۆ درێژه‌دان به گفتوگۆكان و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و كوه‌یت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، رژێمی به‌عسی، به‌ر له داگیركردنی كوه‌یت درووشمی ئه‌وه‌ی ده‌گوته‌وه، كه كوه‌یت 19مین پارێزگای عێراقه و له 2ی ئاب/ ئۆگستۆسی 1990 هێرشی ده‌ستپێكرد و له ماوه‌ی دوو رۆژدا ئه‌و وڵاته‌ی داگیركرد.
كوه‌یت ماوه‌ی 7 مانگ له ژێر كۆنتڕۆڵی سوپای عێراق مایه‌وه، دواتر هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له 26ی شوبات/ فێبرایه‌ری 1991، سوپای عێراقی ده‌ركرد و وڵاته‌كه‌ی ئازادكرده‌وه.