مۆسکۆ کوژرانی دوو بەرپرسی سەربازی لەبەرەکانی شەڕدا راگەیاند

سەربازانی ئۆکرانی ئاو بە بەندکراوێکی رووسیا دەدەن
سەربازانی ئۆکرانی ئاو بە بەندکراوێکی رووسیا دەدەن

K24- هەولێر

مۆسکۆ لەلایەن سەرکردایەتی سەربازیی خۆیەوە، کوژرانی دوو فەرماندەی سەربازی لە شەڕی ئۆکرانیادا راگەیاند.

ئیگۆر کۆناشینکۆڤ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوو ئەفسەر بە پلەی "عەقید"، بەناوەکانی، ڤیاچێسلاڤ ماکارۆڤ و یڤگنی برۆڤکۆ، لە ئۆکرانیا لە شەڕدا کوژران.

روونیشیکردەوە، ماکارۆڤ، فەرماندەی "لیوای چوارەمی چەکی ئۆتۆماتیکی"، لەگەڵ ئەوەی بەرپەرچی  دوو هێرشی ئۆکرانیای داوەتەوە، دواتر بە سەختی بریندار بوو و لەکاتی گواستنەوەی بۆ چارەسەرکردن  گیانی لەدەستدا.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری گوتیشی: برۆڤکۆ، جێگری فەرماندەی فەیلەقی سوپا بوو، هەروەها بەرپرس بوو لە کردەوەی سەربازی و سیاسی، لە شەڕەکەدا گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی بە چەقۆ بریندار بوو، ئەم راگەیاندنەی سوپای رووسیا دەگمەنە، و رەنگدانەوەی چڕبوونەوەی شەڕەکەیە لە چەند رۆژی رابردوودا.

لە مانگی شوباتی ساڵی 2022 دا شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا هەڵگیرساوە، تاوەکو ئێستا ئامارێکی فەرمی لەسەر کوشتن و بریندار بوونی شەڕەک نییە.

Fly Erbil Advertisment