ئه‌ردۆغان: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سوورییه‌كان ده‌ستیپێكردووه

K24 - هەولێر:
به‌هۆی به زۆر گه‌ڕاندنه‌وه‌یان، ئاواره سوورییه‌كانی نیشته‌جێبووی توركیا خه‌ر‌یكه ترسیان لێده‌نیشێت، به‌وه‌ی هه‌ركێ له هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا بیباته‌وه، ئه‌وان ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌كاته‌وه. ئه‌ردۆغانیش ده‌ڵێت: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سوورییه‌كان ده‌ستیپێكردووه.
دوای به‌ڕێوه‌چوونی گفتوگۆكانی تایبه‌ت به ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و سووریا به نێوه‌ندگیری رووسیا، نیگه‌رانییه‌كان له‌نێو ئاواره سوورییه‌كانی نیشته‌جێی توركیا بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌وه‌ی كه ئه‌نقه‌ره ده‌یه‌وێت به‌زۆر ئاواره سوورییه‌كان ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌یان بكاته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا له‌میانه‌ی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك گه‌نج له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره سوورییه‌كان ده‌ستیپێكردووه.
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، نزیكه‌ی 100 هه‌زار خانوومان له باكووری سووریا دروستكردووه، ئاواره سوورییه‌كان ره‌وانه‌ی ناو ئه‌و خانووانه ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌ردۆغان هێرشیكرده سه‌ر كه‌مال كڵچدارئۆغڵوی كاندیدی ئۆپۆزسیۆنی توركیا، كه به‌ڵێنی داوه له‌كاتی سه‌ركه‌وتنی، ئاواره سوورییه‌كان به زۆر بنێرێته‌وه وڵاته‌كه‌یان، و ئه‌ردۆغان گوتی: پشتگیری ئه‌م بۆچوونه ناكه‌م، ئه‌مه تاوانه، به‌تایبه‌ت به‌زۆر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره سوورییه‌كان، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌ستیپێكردووه، ئێمه له‌مباره‌وه پشتگیری‌یان ده‌كه‌ین".
ره‌تی ئه‌وه‌ی كرده‌وه، كه هاوكاری قوتابییه سورییه‌كان بكات بۆ ئه‌وه‌ی له زانكۆ توركییه‌كان بخوێنن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، توركیا ره‌گه‌زنامه‌ی داوه‌ته 300 هه‌زار سووری، بۆ ئه‌مه توركه‌كان ره‌خنه له ده‌سه‌ڵات ده‌گرن، به‌وه‌ی كه سوورییه‌كانی نیشته‌جێی توركیا بۆ خوێندن و ته‌ندروستی ئاسانكاری زۆریان بۆ ده‌كرێت.