بەشێک لە هاووڵاتییان پەنا دەبەنە بەر نەشتەرگەری بچووکردنەوەی گەدە

K24 - هەولێر:
بە هۆکاری رزگاربوون لە کێشی زۆری لەشیان بەشێک لە هاووڵاتیان پەنادەبەنە بەر ئەنجامدانی نەشتەرگەری بچووکردنەوەی گەدەیان.
ئەمڕۆ دووشەممە (15ــی ئایاری 2023)، دکتۆرێکی پسپۆڕی نەشتەرگەری بچووکردنەوەی گەدە، بە کوردستان24ــی راگەیاند، دابەزاندنی کێش بە شێوەیەکی سروشتی لەرێگای پارێزکردن لە خۆراک و وەرزشکردن ئەنجامدەدرێت.
هەروەها راشیگەیاند، لە ئەگەری پارێزینەکردن لە خۆراک و ئەنجامنەدانی وەرزش، نەشتەرگەری کۆتا چارەیە بۆ رزگاربوون لە کێشی زۆری لەش، ئەویش لە رێگەی بچووکردنەوەی گەدە کە بژاردەیەکی باش و زانستییە.
نەشتەرگەری بچووکردنەوەی گەدە، کەمکردنەوەی قەبارەی گەدە، ئەویش لە رێگەی بڕینی %75ــی گەدە لەڕیگەی نازورەوە، کە 5 کون لە سەرەوەی سک دەکرێت، هەروەها %25ــی گەدە دەمێنێتەوە.