وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا: زێلێنسکی له وڵاتانی ئه‌وروپایه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك
K24 - هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا رایگه‌یاندووه، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی له گه‌شته‌كه‌ی بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا چه‌ك كۆده‌كاته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی پێچه‌وانه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سوپای رووسیا.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 15ـی ئاداری 2023) دیمیتری كۆلیبا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له گه‌شته چه‌ند رۆژییهكهیدا بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا، هه‌وڵ ده‌دا زۆرترین پشتوانی سه‌ربازی بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا روونیشیكردووه‌ته‌وه، زێلێنسکی كه سه‌ردانی ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیای كردووه، ئامانجیه‌تی چه‌كی ئه‌و وڵاتانه به‌ده‌ستبهێنێت به مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی سوپای ئۆكرانیا و ئه‌نجامدانی هێرشی پێچه‌وانه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سوپای رووسیا له خاكی ئۆكرانیا.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو 13ـی ئایاری 2023، زێلێنسکی گه‌شتێكی چه‌ند رۆژه‌ی بۆ وڵاتانی ئه‌ورووپا ئه‌نجامدا و له یه‌كه‌م وێستگه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا سه‌ردانی ئه‌ڵمانیای كرد و له به‌رلین له‌گه‌ڵ واڵته‌ر شتاینمایه‌ر، سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه، هه‌روه‌ها رۆژی یه‌كشه‌ممه چووه فه‌ره‌نسا و له پاریس چاوی به ئیمانوێڵ ماكڕۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كه‌وت، هاوكات ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ـی ئایار، گه‌یشته به‌ریتانیا و له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ ریشی سۆناك، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا كۆبووه‌وه.
رۆژی هه‌ینی 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا، سوپای ئه‌و وڵاته هێرشی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستپێكرد، به‌م هۆیه‌وه به‌هه‌زاران كه‌س كوژران و بریندار بوون، جیا له ده‌ربه‌ده‌ربوونی سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی ئۆكرانی، شه‌ڕه‌كه‌ش به‌رده‌وامه.