پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژه‌یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی دەدات
سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه
K24 - هەولێر
سبەی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ته‌واوكردنی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆده‌بێته‌وه.
له بەرنامەی کاری په‌رله‌مانی عێراقدا هاتووه، رۆژی چوارشه‌ممه 17/5/2023، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا ده‌نگ له‌سه‌ر بڕگه‌كانی پڕۆژه‌یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نشینی كرێكاران ده‌دات.
ئەمە لە کاتێکدایە له دانیشتنی رابردوودا، په‌رله‌مانی عێراق له كۆی 110 مادده له پڕۆژه‌یاساكه، 35 مادده‌ی په‌سه‌ندكرد و پێده‌چێت له دانیشتنی ئه‌مجاره‌دا كۆی مادده‌كان په‌سه‌ند بكرێن.

