ساڵح موتڵه‌گ: چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رێگری له سوودانی ده‌كه‌ن

K24 – هەولێر
سه‌رۆكی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەوڵدەدات لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ هەموو لایەنەکان بکاتەوە، بەڵام چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رێگری لێدەکات.
ساڵح موتڵه‌گ سه‌رۆكی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "سوودانی هەوڵدەدات لاپەڕەیەکی نوێ لە میکانیزمی مامەڵەکردن و پەیوەندی لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا بکاتەوە، بەتایبەتی لایەنە سووننە و کوردییەکان، بەڵام ئەو لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگی بەستراوەتەوە کە تا ئێستا رەتیانکردووەتەوە دۆسیه‌ی لێبوردنی گشتی پێشبخەن ".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "یاسای لێبوردنی گشتی خزمەت بە هەموو عێراقییەکان دەکات، نەک وەک هەندێک پێیان وایە تەنها خزمەت بە سووننەکان دەکات، بۆیه ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی رێککەوتنە سیاسییەکاندایە".
ساڵح موتڵەگ ده‌شڵێت "داوای کۆتاییهێنان بە ئازاری هەزاران، رەنگە دەیان هەزار زیندانی بێ‌تاوان دەکەین، کە بەهۆی گرژییە تائیفی و ئەمنییەکانەوە خراونەتە شوێنێکەوە کە جێگەی ئەوان نییە".