ئه‌مه‌ریكا جبه‌خانه‌ی ئه‌تۆمی خۆی ئاشكرا كرد و داوا له رووسیاش ده‌كات لاسایی بكاته‌وه

K24 - هەولێر:
ئه‌مه‌ریكا داوا له رووسیا ده‌كات هاوشێوه‌ی ئه‌و، جبه‌خانه‌ی ئه‌تۆمی خۆی ئاشكرا بكات، هاوكات جه‌ختده‌كاته‌وه رێز له په‌یماننامه‌ی "نیو ستارت"ـی تایبه‌ت به داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌گرێت.
ئێواره‌ی دوێنێ (دووشه‌ممه 15ـی ئایاری 2023) ئه‌مه‌ریكا ژماره‌ی جبه‌خانه ستراتیژییه‌كانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌تۆمی ئاشكرا كرد، هه‌روه‌ها پابه‌ندبوونی خۆی به په‌یماننامه‌ی "نیو ستارت"ـی تایبه‌ت به داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی دووپاتكرده‌وه و داوایشی له رووسیا كرد، ژماره‌ی جبه‌خانه ستراتیژییه‌كانی تایبه‌ت به چه‌كی ئه‌تۆی ئاشكرا بكات.
ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له رووسیا كردووه، بگه‌ڕێته‌وه ناو په‌یماننامه‌ی نیو ستارت، كه له‌وه‌ته‌ی شوباتی ئه‌مساڵ (2023)ـه‌وه به‌شداریكردنی تێدا هه‌ڵپه‌ساردووه، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی رۆژئاوا بۆ ئۆكرانیا له جه‌نگی دژی رووسیا.
ئه‌مه‌ریكا له ئاداری ئه‌مساڵدا ئاشكرای كرد، خاوه‌نی 662 مووشه‌كی بالیستی كیشوه‌ربڕ و 1419 كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی و 800 مووشه‌كی ئه‌تۆمییه.
په‌یماننامه‌ی نیو ستارت له ساڵی 2010 وه‌ك دوایه‌مین په‌یماننامه و رێككه‌وتننامه‌ی داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و رووسیا مۆر كرا، كه به گوێره‌ی په‌یماننامه‌كه، ده‌بێت پشكنین و وردبینی بۆ جبه‌خانه‌ی ئه‌تۆمی هه‌ردوو وڵات بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ئه‌و پرۆسه‌یه راگیرا، دواتر ئیداره‌ی جۆ بایدن هه‌وڵیدا زیندووی بكاته‌وه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.