"هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران له‌سه‌رده‌می جۆ بایدن زیاتر بووه"

K24 - هه‌ولێر:
له‌سه‌روبه‌ندی ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تاران و واشنتن، تایبه‌ت به پرسی ناووكی ئێران، گه‌وره به‌رپرسانی ئیداره‌ی جۆ بایدن پوخته‌یه‌كیان له‌باره‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه پێشكه‌شی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا كرد، كه تایبه‌ت بوو به دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ ناوكییه‌كانی ناسراو به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ساڵی 2015.
ئه‌م پرسه له‌لایه‌ن میتش كانۆنێڵ سه‌ركرده‌ی كه‌مینه‌ی كۆمارییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیران داواكرابوو. ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران له‌سه‌رده‌می جۆ بایدن زیاتر بووه.
ماڵپه‌ڕی (پۆڵۆتیكۆ)ـی ئه‌مه‌ریكی، بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه به‌هۆی كوژرانی خانه‌نشینێكی ئه‌مه‌ریكی له‌لایه‌ن میلیشیاكانی نزیك له سوپای پاسدارانی ئێرانی له سووریا، ماكونێڵ ره‌خنه‌كانی ئاراسته‌ی ئیداره‌ی بایدن كرد، كه واشنتن به بۆردومانكردنی پێگه‌كانی ئه‌و میلیشیایانه وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌ی دایه‌وه.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه، له‌كاتی پێشكه‌شكردنی ئه‌و پوخته‌یه، هه‌ریه‌ك وێندی شێرمان یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ماوه ته‌واوبووی ئه‌مه‌ریكا، كۆڵێن كاڵ جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته بۆ كاروباری سیاسی، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری نیشتمانی مۆرگان مویر، بریان نیڵسۆن یاریده‌ده‌ری وه‌زاره‌تی گه‌نجینه بۆ كاروباری تیرۆر و هه‌واڵگری دارایی، ستیڤن كۆڵه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ستراتیژی و سیاسه‌ت و پلاندانان له فه‌رمانده‌یی ئه‌ركانی هاوبه‌ش و لایران ئیبرام جێگری نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران، ئاماده‌ی بوون.
كانۆنێڵ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پێشڤه‌چوون له‌باره‌ی گفتوگۆكانی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی ئێران روویداوه، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به چۆنییه‌تی پێشڤه‌چوونه‌كه بكات".
ئاماژه‌ی به مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانیش كرد، بۆسه‌ر ئه‌مه‌ریكا و هاوبه‌شه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌ت هاوپه‌یمانه ناوچه‌ییه‌كان و ئیسرائیل، وێڕای پاڵپشتی تاران بۆ تیرۆر له ناوچه‌كه‌دا.
سه‌رباری ناكۆكییه‌كانی هه‌ردوو پارتی دیموكرات و كۆماری ئه‌مه‌ریكا، له‌مانگی رابردوودا په‌یامێكیان ئاراسته‌ی جۆ بایدن كرد، بۆ سزادانانی بارهه‌ڵگره‌كانی نه‌وت و غازی ئێران.
هه‌ماهه‌نگكاری په‌یوه‌ندییه‌كانی ستراتیژی له ئه‌نجووومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی له كۆشكی سپی رایگه‌یاندووه، ئێران 400 درۆنی له جۆری شاهید داوه‌ته رووسیا.
کۆتایی مانگی حوزه‌یرانی پار ساڵ لە ده‌وحە، شاندی ئەمه‌ریکا و ئێران بە نێوەندگیری یەکێتی ئەوروپا، سەبارەت بە زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئه‌تۆمی کۆبوونەوە، بەڵام گفتوگۆکان بێ ئەنجامبوون.
له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن له ساڵی 2018 تاكلایه‌نانه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران كشایه‌وه، سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا قورستركرد.
به گوێره‌ی زانیاری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، ئێران له ئێستادا ئه‌و بڕه مادده ئه‌تۆمییه‌ی به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كی وێرانكه‌ر دروست بكات، ماوه‌كه‌ی ناگاته دوو ساڵ.