ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
K24 - هەولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە 17/5/2023، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە سێی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم له خولی پێنجهمی ههڵبژاردنی پهرلهمان ئەنجام دەدات.
بە گوێرەی بەرنامەی کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، لەدانیشتنی ئەمڕۆ خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژە یاسایەک دەکرێت و دەنگدان لەسەر داوکاری دەستلەکارکێشانەوەی چەند پەرلەمانتارێک دەکرێت.
بەشی یەکەمی دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای بەركاركردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەداركردنی تیرۆر.
بەشی دووەمی دانیشتنەکەش، تایبەت دەبێت بە دهنگدان لهسهر داواكاری دهستلەكاركێشانهوهی پەرلەمانتارانی کۆمەڵی دادگەری.
لە بەشی سێیەمی دانیشتنی پەرلەماندا، کار دەکرێت لەسەر دەستلەكاركێشانەوە و دانانی ئەم ئەندام پەرلەمانانە لە لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانی كوردستان، هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پێشنیازە یاسا و پێشنیازە بڕیارێک دەکرێت.