سكرتێری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی: به‌هیواین گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا كۆتایی به قه‌یرانه‌كانی ئه‌و وڵاته بهێنێت

K24 - هەولێر:
وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ به‌ستنی لووتكه‌ی عه‌ره‌بی، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌ب له جدده‌ی سعوودیه ده‌ستیپێكرد، كه بڕیاره رۆژی هه‌ینی به‌ڕێوه‌بچێت. سكرتێری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌ڵێت: "به‌هیواین گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ نێو كۆمكاری عه‌ره‌بی، كۆتایی به قه‌یرانه‌كانی ئه‌و وڵاته بهێنێت".
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌حمه‌د عه‌تاف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی جه‌زائیر گوته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد، تێیدا رایگه‌یاند، گۆڕانكارییه‌كانی جیهان، ئه‌وه به پێویست ده‌زانێ كه هه‌ڵوێستی عه‌ره‌ب یه‌ك بێت.
هه‌روه‌ها پێشوازیشی له گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا كرد بۆ نێو كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمكاری عه‌ره‌بی، داواشیكرد هه‌وڵی زیاتر بدرێت بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێك بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان.
دووپاتیكرده‌وه، كه شه‌ڕوپێكدادانی سوودان، جێگه‌ی نیگه‌رانیی قووڵن.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه، فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه گوتی: "پێشوازی له شاندی سووریا ده‌كه‌ین". داواشیكرد، یه‌كهه‌ڵوێست بن به‌رامبه‌ر رووداو و گۆڕانكارییه جیهانییه‌كان.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یز سكرتێری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی له گوتارێكدا رایگه‌یاند، كه‌شوهه‌وای جیهان پڕبووه له مه‌ترسی و قه‌یران.
ئه‌بولغه‌یز هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، هیوادارین گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ نێو كۆمكاری عه‌ره‌بی، كۆتایی به قه‌یرانه‌كانی ئه‌و وڵاته بهێنێت.
له‌باره‌ی سوودانه‌وه سكرتێری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌ڵێت: "شه‌ڕی سوودان كاریگه‌ری بۆسه‌ر سه‌قامگیری ئه‌و وڵاته ده‌بێت".
گوتیشی: "عه‌ره‌ب سوودانییه‌كان به‌ته‌نیا جێناهێڵن".