وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا: ئه‌سه‌د ئاماده‌ی لووتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌بێت

K24 - هەولێر:
بڕیار وایه رۆژی هه‌ینی داهاتوو، لووتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له سعوودیه ببه‌سترێ، هاوكات چاوه‌كان له‌سه‌ر به‌شداریكردنی سه‌رۆكی سووریا‌ن، كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2010ـوه به‌شداری ئه‌و لووتكهیهی نه‌كردووه.
رۆژی (هه‌ینی 19ـی ئایاری 2023) كاره‌كانی لووتكه‌ی عه‌ره‌بی له شاری جه‌دده‌ی سعوودیه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چاوه‌كان له‌سه‌ر به‌شداریكردنی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا‌ن، كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2010ـوه به‌شداری له كاره‌كانی لووتكه‌كه نه‌كردووه، به‌تایبه‌ت له‌دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆیی له‌و وڵاته له شوباتی 2011.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنی ئه‌سه‌د له‌و لووتكه‌یه، فه‌یسه‌ڵ میقداد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا رایگه‌یاندووه، سه‌رۆكی سووریا ئاماده‌ی لووتكه‌كه ده‌بێت، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه وڵاته‌كه‌ی مه‌به‌ستییه‌تی به‌شداری چالاكییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ناویشاندا لووتكه‌ی عه‌ره‌بی بكات.
رۆژی (چوارشه‌ممه 10ـی ئایاری 2023) سه‌رۆكایه‌تی سووریا رایگه‌یاند، شا سه‌لمان عه‌بدولعه‌زیز، شای سعوودیه بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاراسته‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا كردووه بۆ به‌شداریكردن له لووتكه‌ی عه‌ره‌بی.
رۆژی (یه‌كشه‌ممه 7ـی ئایاری 2023) ئه‌نجوومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی خۆی سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ ناو كۆمكاره‌كه گرێدا، كه تێیدا بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریایدا بۆ ناو سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كانی ئەنجوومەنی كۆمكاره‌كه و چالاكییه‌كانی سه‌رجه‌م رێكخراو و دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به‌و كۆمكاره.
رۆژی (دووشه‌ممه 8ـی ئایاری 2023) روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، به بڕیاری حكومه‌تی سووریا ئاڵای ئێران كه له‌لایه‌ن گرووپ و میلیشیانی سه‌ر به ئێرانه‌وه له‌سه‌ر خاكی سووریا هه‌ڵكرابوو، له ته‌واوی ناوچه‌كاندا هێنراوه‌ته خواره‌وه.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، له‌پاڵ هێنانه خواره‌وه‌ی ئاڵای ئێران، هاوكات ئاڵای گرووپه چه‌كدارییه‌كانی وه‌ك فاتیمییه‌كان و زهینهبییهكانیش له زۆربه‌ی ناوچه جیاوازه‌كانی سووریا داگیراون.
روانگه‌كه پێی وابوو ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی دیمه‌شق بۆ نیشاندانی نیازپاكییه به‌رامبه‌ر به پابه‌ندییه‌كانی سه‌ری به‌رامبه‌ر به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو كۆمكار و گۆڕه‌پانی عه‌ره‌بی و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی گرووپ و میلیشیا چه‌كدارییه‌كانی سه‌ر به ئێران له خاكی سووریا.
رۆژی سێشه‌ممه (9ـی ئایاری 2023) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه رایگه‌یاند، ریاز نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی خۆی له دیمه‌شق ده‌كاته‌وه، وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و له چوارچێوه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ ناو كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی.