گۆڤاری شارلی ئیبدۆ به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی ئه‌ردۆغان سه‌رۆكایه‌تی توركیا تووڕه ده‌كات
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی توركیا ره‌خنه له گۆڤاری شارلی ئیبدۆی فه‌ره‌نسی ده‌گرێت به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 14ـی ئایاری 2023.
فه‌خره‌ددین ئه‌نتوان، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی توركیا له تویتێكدا ره‌خنه‌ی له گۆڤاری شارلی ئیبدۆ (Charlie Hebdo)ـی فه‌ره‌نسی گرتووه، كه وێنه‌یه‌كی كاریكاتێری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیای بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌نتوان له تویته‌كه‌یدا شارلی ئیبدۆی به گۆڤارێكی قێزه‌ون ناوبردووه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه شارلی ئیبدۆ و هاوشێوه‌كانی هه‌رگیز ناتوانن به‌ر له هه‌نگاو و سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌ردۆغان بگرن. هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "ئه‌و گۆڤاره جارێكی دیكه قێزه‌ونی و بێبه‌هایی خۆی به جیهان نیشان دایه‌وه، به‌ڵام له 28ـی ئه‌و مانگه گه‌لی توركیا به هه‌ڵبژاردنی ئه‌ردۆغان وه‌ڵامی ده‌داته‌وه".
لە 14ـی ئایاری 2023، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی لە تورکیا بەڕێوەچوو، رۆژی 15ـی ئایاریش، ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، دوای تەواوبوونی پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی راگەیاند و لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماریش هیچ یەکێک لە کاندیدەکانی نەیانتوانیوە رێژەی (50% +1) بەدەستبهێنن، بۆیە لە 28ـی ئەم مانگە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوەدەچێت.