ڤێدانت پاتێڵ: واشنتن پەیوەندییەکانی لەگەڵ رژێمی ئەسەد ئاسایی ناکاتەوە

K24 - هەولێر:
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، واشنتن پەیوەندییەکانی لەگەڵ رژێمی ئەسەد ئاسایی ناکاتەوە و پاڵپشتی لە هیچ وڵاتێکیش ناکات بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو رژێمە.
ڤێدانت پاتێڵ جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا ئاماژەی بەوەدا، ئامانجیان کەمکردنەوەی هەڕەشە و دەستوەردانەکانی رژێمی ئێرانە لە ناوچەکە و دڵنیاییدانە لە سەرهەڵنەدانەوەی داعش.
سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ كۆمكاری عه‌ره‌بی پاتێڵ گوتی: ئێمە باوەڕمان نییە سووریا شایەنی ئەوەبێت بگەڕێتەوە کۆمکاری عەرەبی، هەڵوێستمان روونە و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ رژێمی ئەسەد ئاسایی ناکەینەوە و پاڵپشتی لە وڵاتانی دیکەش ناکەین بۆ ئەو مەبەستە، ئامانجی ئێمە ئەوەیە چارەسەری ئەو قەیرانە بکرێت لە سووریا هەیە و هاوکاری مرۆیی بگەیه‌ندرێتە هاووڵاتیان و دڵنیایی ئەوە بدەین داعش سەرهەڵنەنداتەوە، هەروەها زەمینەسازی بکرێت بۆ گەڕاندنەوەی پەنابەران بۆ ناوچەکانی خۆیان. ئامانجیشمان کەمکردنەوەی هەڕەشە و دەستێوەردانەکانی رژێمی ئێرانە لە ناوچەکە".
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی له كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی خۆیدا بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریای دا بۆ ناو كۆمكاره‌كه و پڕكردنه‌وه‌ی كورسییه به‌تاڵه‌كه‌ی كه ماوه‌ی 12 ساڵه به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆییه‌وه له كۆمكاره‌كه دابڕاوه و له گۆڕه‌پانی عه‌ره‌بیدا دوورخراوه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئاستی وڵاتاندا بڕیاره‌كه كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا و دیمه‌شقیش یه‌كه‌م هه‌نگاوی كرده‌یی بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو كۆمكاره‌كه ده‌ستپێكرد.