فوئاد حوسێن: عێراق به‌شدارییه‌كی كارای له گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ ناو كۆمكاری عه‌ره‌بی هه‌بوو

K24 - هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، عێراق به‌شدارییه‌كی كارای هه‌بووه له گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ ناو كۆمكاری عه‌ره‌بی، هاوكات باس له گرنگترین بڕگه‌ی لووتكه‌ی عه‌ره‌بی له جه‌دده ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 18ـی ئایاری 2023) فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌وكاته‌وه‌ی سووریا له كۆمكاری عه‌ره‌بی سڕ كرا، عێراق له په‌یوه‌ست بوو به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بۆ ناو كۆمكاری عه‌ره‌بی و پیاده‌كردنی رۆڵی گرینگی خۆی له كاری هاوبه‌شی عه‌ره‌بی، گوتیشی، له‌م سۆنگه‌یه‌وه عێراق رۆڵێكی كارای هه‌بوو له گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ ناو كۆمكاره‌كه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ ناو كۆمكاری عه‌ره‌بی، یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ سه‌قامگیری ئاسایشی خۆی و وڵاتانی دراوسێ، هه‌روه‌ها سه‌رنجی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه تیم و لیژنه‌یه‌كی عه‌ره‌بی هاوكات له‌پاڵ كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كان، په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ سووریا ده‌بێت، تا ئه‌و كاته‌ی سه‌قامگیری ته‌واوه‌تی بۆ ئه‌و وڵاته ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
فوئاد حوسێن روونیشیكرده‌وه، گرینگ‌ترین بڕگه‌ی گفتوگۆكانی لووتكه‌ی عه‌ره‌بی بریتی ده‌بێت له به‌ره‌نگاری و كێشه‌كان له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه بارودۆخی سوودان و كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین و به‌ره‌نگارییه ئابوورییه‌كان كه رووبه‌ڕووی گه‌لی عه‌ره‌ب ده‌بنه‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ لێكه‌وته‌كانی جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیا و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه.
بڕیاره رۆژی (هه‌ینی 19ـی ئایاری 2023) كاره‌كانی لووتكه‌ی عه‌ره‌بی له شاری جه‌دده‌ی سعوودیه به‌ڕێوه‌بچێت و چاوه‌كان له‌سه‌ر به‌شداریكردنی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا‌ن، كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2010ـوه به‌شداری له كاره‌كانی لووتكه‌كه نه‌كردووه، به‌تایبه‌ت له‌دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆیی له‌و وڵاته له شوباتی 2011.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنی ئه‌سه‌د له‌و لووتكه‌یه، فه‌یسه‌ڵ میقداد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا رایگه‌یاندووه، سه‌رۆكی سووریا ئاماده‌ی لووتكه‌كه ده‌بێت، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه وڵاته‌كه‌ی مه‌به‌ستییه‌تی به‌شداری چالاكییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ناویشاندا لووتكه‌ی عه‌ره‌بی بكات.
رۆژی (چوارشه‌ممه 10ـی ئایاری 2023) سه‌رۆكایه‌تی سووریا رایگه‌یاند، شا سه‌لمان عه‌بدولعه‌زیز، شای سعوودیه بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاراسته‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا كردووه بۆ به‌شداریكردن له لووتكه‌ی عه‌ره‌بی.
رۆژی (یه‌كشه‌ممه 7ـی ئایاری 2023) ئه‌نجوومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی خۆی سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ ناو كۆمكاره‌كه گرێدا، كه تێیدا بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریایدا بۆ ناو سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كانی ئەنجوومەنی كۆمكاره‌كه و چالاكییه‌كانی سه‌رجه‌م رێكخراو و دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به‌و كۆمكاره.
رۆژی (دووشه‌ممه 8ـی ئایاری 2023) روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، به بڕیاری حكومه‌تی سووریا ئاڵای ئێران كه له‌لایه‌ن گرووپ و میلیشیانی سه‌ر به ئێرانه‌وه له‌سه‌ر خاكی سووریا هه‌ڵكرابوو، له ته‌واوی ناوچه‌كاندا هێنراوه‌ته خواره‌وه.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، له‌پاڵ هێنانه خواره‌وه‌ی ئاڵای ئێران، هاوكات ئاڵای گرووپه چه‌كدارییه‌كانی وه‌ك فاتیمییه‌كان و زهینهبییهكانیش له زۆربه‌ی ناوچه جیاوازه‌كانی سووریا داگیراون.
روانگه‌كه پێی وابوو ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی دیمه‌شق بۆ نیشاندانی نیازپاكییه به‌رامبه‌ر به پابه‌ندییه‌كانی سه‌ری به‌رامبه‌ر به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو كۆمكار و گۆڕه‌پانی عه‌ره‌بی و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی گرووپ و میلیشیا چه‌كدارییه‌كانی سه‌ر به ئێران له خاكی سووریا.
رۆژی سێشه‌ممه (9ـی ئایاری 2023) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه رایگه‌یاند، ریاز نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی خۆی له دیمه‌شق ده‌كاته‌وه، وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و له چوارچێوه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ ناو كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی.