"زێلینسكی ده‌چێته سعوودیه و ژاپۆن"

K24 – هەولێر:
ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكرده‌وه، بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی، ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا سه‌ردانی سعوودیه ده‌كات و پاشان بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی جی حه‌وت، ده‌چێته ژاپۆن.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 19ـی ئایاری 2023)، كاره‌كانی لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی جی حه‌وت له هێرۆشیما به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكه‌كانی ژاپۆن، ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا و كه‌نه‌دا ده‌ستپێده‌كات، وێڕای ئاماده‌بوونی سه‌ركرده‌كانی ئه‌نجوومه‌ن و كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
جیا له‌وه‌ش ئه‌مڕۆ لوتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی له جدده‌ی سعوودیه ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات، كه بۆ یه‌كه‌مجاره دوای قه‌یران و شه‌ڕی ناوخۆی سوریا، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته دووباره له‌م لوتكه‌یه‌دا به‌شدار ده‌بێته‌وه.
ئاژانسی بلومبێرگ ئاماژه به‌وه ده‌كات، زێلێنسكی به فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی ده‌چێته ژاپۆن. بۆ به‌شداریكردنیشی له لوتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی، كه‌مێك له سعوودیه‌ش ده‌مێنێته‌وه.
پێشتریش ژاپۆن رایگه‌یاندبوو، زێلینسكی له دووره‌وه به‌شداری لوتكه‌ی وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی جی حه‌وت ده‌كات و هه‌روه‌ها سعوودیه‌ش له هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووه كه زێلێنسكی له لوتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی به‌شدار ده‌بێت.