هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: گرنگە لایەنەکان بەیەکەوە دابنیشن و پشتیوانی حکومەت بکەن

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر

K24 - هەولێر:

پارێزگاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویستە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت. ده‌شڵێت: " گرنگە لایەنەکان بەیەکەوە دابنیشن و پشتیوانی حکومەت بکەن".

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند، پێویستە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت و ئەمەش دۆخی هەرێمی کوردستان لەبارتر دەکات.

لە ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، هەڤاڵ ئەبوبەکر، گوتی: "دەبێ هێزە سیاسییەکان تێبگەن کە هەڵبژاردن گرنگە لە کاتی خۆیدا بکرێت و ئەمەش متمانەی هاووڵاتی زیاتر دەکات".

پارێزگاری سلێمانی گوتیشی: "گرنگە لایەنەکان بەیەکەوە دابنیشن و پشتیوانی حکومەت بکەن".

Fly Erbil Advertisment