زێلینسكی گه‌یشته جه‌دده

K24 - هەولێر:
بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا گه‌یشته جه‌دده.
ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تێلیگرام نووسیوویه‌تی: "له‌میانه‌ی لوتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كه‌م، دواتر له‌گه‌ڵ شازاده محه‌ممه‌د بن سه‌لمان كۆده‌بمه‌وه، جیا له‌وه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی دیكه ئه‌نجام ده‌ده‌م".
هه‌روه‌ها زێلینسكی له تویته‌ر نووسیوویه‌تی: "سه‌ردانه‌كه‌م بۆ سعوودیه، بۆ پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئۆكرانیا جیهانی عه‌ره‌بییه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "گیراوه سیاسییه‌كان له هه‌رێمی كریمیا، هه‌ماهه‌نگی له بواری وزه و پرسی ئاشتی ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆكانم ده‌بێت".
كۆمكاری عه‌ره‌بی لوتكه‌ی 32هه‌مین له جه‌دده‌ی سعوودیه به ئاماده‌بوونی ته‌واوی ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌ده‌بات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان، زێلینسكی له‌دوای ته‌واوبوونی ده‌چێته ژاپۆن و به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی جی حه‌وت ده‌كات.
فيديو | وصول الرئيس الأوكراني فلاديمير زيلينسكي إلى المملكة لحضور #قمة_جدة العربية الـ 32#الإخبارية pic.twitter.com/rRWDeN8wuU
— قناة الإخبارية (@alekhbariyatv) May 19, 2023
Beginning my first-ever visit to the Kingdom of Saudi Arabia to enhance bilateral relations and Ukraine’s ties with the Arab world. Political prisoners in Crimea and temporarily occupied territories, the return of our people, Peace Formula, energy cooperation. KSA plays a…
— Володимир Зеленський (@ZelenskyyUa) May 19, 2023