زێلینسكی هێرشده‌كاته سه‌ر به‌شێك له سه‌ركرده عه‌ره‌به‌كان

K24 - هەولێر:
به‌هۆكاری پشتگیریكردنیان له رووسیا، سه‌رۆكی ئۆكرانیا هێرشده‌كاته سه‌ر به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، به‌وه‌ی چاوپۆشی له كاره‌كانی مۆسكۆ ده‌كه‌ن.
داواشیكرد، یه‌كهه‌ڵوێست بن له‌باره‌ی رزگاركردنی خه‌ڵك له به‌ندیخانه‌كانی رووسیا.
زێلێنسكی راشیگه‌یاند، به‌داخه‌وه به‌شێك له سه‌ركرده‌كان، كه ئێستا لێره‌ن له‌گه‌ڵ ئێوه، چاوپۆشی له داگیركارییه نایاساییه‌كانی رووسیا ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بێگومانم ده‌توانین پێكه‌وه خه‌ڵك له به‌ندیخانه‌كانی رووسیا رزگاربكه‌ین".
ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تێلیگرام ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو : "له‌میانه‌ی لوتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كه‌م، دواتر له‌گه‌ڵ شازاده محه‌ممه‌د بن سه‌لمان كۆده‌بمه‌وه، جیا له‌وه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی دیكه ئه‌نجام ده‌ده‌م".
هه‌روه‌ها زێلینسكی له تویته‌ر نووسیبووی: "سه‌ردانه‌كه‌م بۆ سعوودیه، بۆ پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئۆكرانیا جیهانی عه‌ره‌بییه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "گیراوه سیاسییه‌كان له هه‌رێمی كریمیا، هه‌ماهه‌نگی له بواری وزه و پرسی ئاشتی ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆكانم ده‌بێت".
كۆمكاری عه‌ره‌بی لوتكه‌ی 32هه‌مین له جه‌دده‌ی سعوودیه به ئاماده‌بوونی ته‌واوی ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌ده‌بات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان، زێلینسكی له‌دوای ته‌واوبوونی ده‌چێته ژاپۆن و به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی جی حه‌وت ده‌كات.