پوتن بۆ کۆمکاری عەرەبی: سوورین لەسەر پاڵپشتیکردنی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە سعوودیە
لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە سعوودیە

K24- هەولێر

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا جەختی لە گرنگیدانی وڵاتەکەی کردەوە، بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەکان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کاریگەر رووبەڕووی هەڕەشە و تەحەدییەکان ببنەوە.

ماڵپەڕی رووسیا تودەی، بڵاویکردەوە، ڤلادیمێر پوتن، سەرکی رووسیا بروسکەیەکی بۆ بەشداربووانی لوتکەی عەرەبی لە شاری جەددە ناردووە، ئاماژەی بەوە کردووە، رووسیا بە شێوەیەکی نەریتی گرنگییەکی زۆر دەدات بە پەرەپێدانی پەیوەندییە دۆستانە و هاوکارییە هاوبەشە بنیاتنەرەکان لەگەڵ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە سوورین لەسەر بەردەوام بوون لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بە رێگەی ئاشتیانە، ناوچەکە، لەوانەش قەیرانەکانی سوودان، یەمەن، لیبیا و سووریا، لەگەڵ رێزگرتنی بێ چەواشەکاری بۆ سەروەری وڵات و بڕگەکانی ئێستای یاسای نێودەوڵەتی.

جەختیشی لەوە کردەوە، رووسیا بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی هەموو هاوکارییەک بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێی فەڵەستین و ئیسرائیل لەسەر بنەمای ئەو بڕیارنامانەی لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە.

Fly Erbil Advertisment